کەسوکاری ئەنفالکراوان بەشداری يادی ئەنفال ناکەن
SNN ئەمڕۆ 34 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر يادی ئەنفالی گەلی کورددا، لەم يادەدا کەسوکاری ئەنفال رايانگەياند: بەشداری يادی ئەنفال ناکەين وەک پەيامێک بۆ ئەنجومەنی وەزيران. بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا وەک نارەزاييەک لە دۆخی خۆيان باسيان لەوە کرد: بەشداری يادی ئەنفال ناکەن، ئەوەش وەک پەيامێک بۆ ئەنجومەنی وەزيران و وەزارەتی شەهيدان تاکو بەزووی شارەزايان و ياسا ناسان بێنە سەرخەت و دەرچەيەک بدۆزنەوە بۆ دەربازکردنی کەيسەکانی ئەنفال لەو چەقبەستوويەی تێيدايە. هاوکات، ئەمڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ رێورەسمێک بۆ يادکردنەوەی ئەنفال بەڕێوەدەچێت، بەشێک لە کەسوکارانی ئەنفاليش لە گرتووخانەی نوگرەسەلمان يادی ئەنفال دەکەنەوە. رۆژی 1988/4/14 رژێمی بەعس شاڵاوی ئەنفالی لە گەرميان […]
The post کەسوکاری ئەنفالکراوان بەشداری يادی ئەنفال ناکەن appeared first on SNN.