وه‌زیری ته‌ندروستی: نۆ كه‌س چاك بوونەتەوە
هه‌ولێر -KDP.info- وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. سامان به‌رزنجی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ سوودی زۆری بۆ كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بووە، چونكه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە توانیویانه تا ڕاده‌یه‌كی باش ئه‌و نه‌خۆشییه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
د. سامان به‌رزنجی گوتی: "داوامان كردووه كه قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ به‌رده‌وام بێت و ئه‌مڕۆش بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت."
وه‌زیری ته‌ندروستی دەڵێت: "ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنایان گرتووه له قۆناغی چاكبوونه‌وه‌دان و دۆخی ته‌ندروستییان باشه و نۆ کەس له‌وانه به‌ته‌واوی چاك بوونه‌وه ورۆیشتوونه‌ته‌وه ماڵه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستییان نه‌ماوه و ڤایرۆسه‌كه له لەشیاندا نه‌ماوه."
به‌رزنجی ڕایشیگه‌یاند: "به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆوە بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه زۆر كه‌م بووه و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا له سنووری هەولێر هیچ حاڵه‌تێك هه‌ر تۆمار نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی بتواندرێت نه‌خۆشیه‌كه كۆنتڕۆڵ بكرێت."
بڵند ئیبراهیم