ئەنفاڵ، زامێکی لەبیر نەکراو
- ئه‌نفال ئه‌و عه‌قله ترسناكه‌ی به‌عس بوو بۆ به‌چۆكا هێنانی كورد و به سوتماككردنی خاكه‌كه‌ی و تیابردنی ناسنامه‌كه‌ی ئه‌نجامدرا.
- ئه‌نفال جگه له‌وه‌ی كه هێرش بوو بۆسه‌ر كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌وه‌نده‌ش سوكایه‌تی بوو به موسڵمانیه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه، چونكه له‌به‌رده‌م خواداموسڵمانان یه‌كسانن و ئیسلام حهسانهس سهرووو ماڵی داوه به سه‌رجه‌م مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی به‌ڵام دڕنده‌كانی به‌عس نه‌ك بایه‌خیان به مافی مرۆڤ نه‌دا ته‌نانه‌ت به‌یه‌كه‌وه ژیان و مێژوو به‌هاكانی ئیسلامیشیان وه‌لاناو گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دژ به‌م گه‌له سته مدیده ئه‌نجامداو له ناخه‌وه برینداریان كرد
- زامه‌كه هێنده قوڵه پێم وایه هه‌رچی له‌سه‌ر بڵێی ناتوانی مافی خۆی پێ بده‌ی .
بەڵام بەداخەوە دەسەڵاتی سیاسی لەجیاتی ئەوەی سەرقاڵی قەرەبوکردنەوەی قوربانیەکانی ڕابردوو بن هەموو تواناکانیان خستۆتە خزمەت بەرژەوەندییە حیزبی بنەماڵەیی وکەسیەکانی خۆیان و جیهانێك لەبێهیواییان دروستکردووە .
کەس و کاری ئەنفال سەتایترین مافیان ئەوەیە ژیانێکی شەرەفمەندانەیان بۆ دابینبکرێت ، نەك بەبەرچاوی ئەوانەوە کۆنە بەعسی و موستەشارەکان ڕێزلێگیراوبن و ئەوانیش بەردوام چاویان بۆ ڕابردوو پڕ لە فرمێسك بێت و بۆ ئێستا و داهاتوش لەسایەی حوکمڕانی خۆماڵی بێوەفای شکستخواردوو تەنها سەرابێك ببینن.