هەواڵی کوردستان ئێستا

"لە دھۆک نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکرێت"

"لە دھۆک نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە کۆرۆنا دروست دەکرێت"

2020-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  وەک ئامادەکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیارە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی فەیدیەی شاری دھۆک دروست بکرێت و نەخۆشخانەکە لەلایەن ژمارەیەک بەڵێندەرەوە بە سەرپەرشتیی حکوومەت دروست دەکرێت.

زیرەک دۆسکی، سەرۆکی لقی دھۆکی یەکێتیی بەڵێندەران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و نیشتمانی، ژمارەیەک بەڵێندەری شاری دھۆک ئامادەییان نیشان داوە بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە شاری دھۆک، کە تایبەت دەکرێت بە چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە دەمانەوێ ھاوکار بین لە بەرەنگابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا."

زیرەک دۆسکی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "داوامان لە پارێزگاری دھۆک کردووە پارچەیەک زەویی گونجاو بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە دھۆک دابین بکات و لەگەڵ دابینکردنی دەست بە دروستکردنی نەخۆشخانەی دھۆک بۆ کۆرۆنا دەکرێت."

قائید میرۆ