English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



كەلار: گەنجێك خنكا

2017/08/08 | 00:00

(هەواڵ كوردستان)-

كەلار: گەنجێك خنكا

كەمێك پێش ئێستا لەقەزای كەلار گەنجێك كە پیشەی كرێكارە لەكاتی پاككردنەوەی بیردا خنكا.

رائید عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لەلێدوانێكدا بەSNNی ڕاگەیاند: كەمێك پێش ئێستا گەنجێك بەناوی هونەر جەلال رەشید لەدایكبوی 1993 دانیشتوی قەزای كەلار كە پیشەی كرێكارە لەكاتی پاككردنەوەی بیردا لەناو باخێك لەگەڕەكی ئاوارەكانی كەلار لەكاتی چونە خوارەوەی بۆ ناو بیرەكە كارەبا لێی داوەو کەوتۆتە نێو بیرەكەوە و گیانی لەدەستداوە.

وتیشی: "ئەو گەنجە لەدوای خنكانی دەرهێنراوەو گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار و دواتر تەرمەكەی ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە"

بەپێی زانیارییەكانی SNN ئەو گەنجە شانۆكارە و ماوەیەكی كەمە دەستی كردوە بە پیشەی پاككردنەوەی بیری ئاوی ماڵان.

SNN:

شاهۆ ئیبراهیم

 21 خولەک پێشتر - Aug 7 2017 11:35PM

 1941

بابەتی زیاتر

هیچ بابەتێک به‌رده‌ست نیه‌ .

نوێترین بابەت

زۆرترین بینراو

نرخە جیهانیەکان

www.snnc.co/Img/News/ROSMARY









نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending