10 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پردێكی موسڵ ته‌رخانده‌كرێت
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، بڕی 10 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنی پردی (عائیمه‌ی خێرا)ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ته‌رخانكراوه.
ئه‌حمه‌د جبوری، جێگری پارێزگار له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "له‌سه‌ردانێكماندا بۆ وزاره‌تی پلاندانان له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا، دڵنیاییمان وه‌رگرت كه ئه‌و پارانه‌ی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌و بنیادنانی شاره‌كه له‌بودجه‌ی 2019 ته‌رخانكرابو، بۆمان خه‌رجنه‌كرا، له‌بودجه‌ی 2020 سه‌رجه‌م پاره‌كان وه‌ربگرین".
ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی 10 ملیار دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وو چاككردنی پردی "عئیمه‌ی خێرا" ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرده چاسه‌ره بكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ڵ نوری دلێرمی وه‌زیری پلاندانانی عێراق".
هه‌فته‌ی ڕابردوش، له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له‌وه‌فدێكی ئێزیدییه‌كان، نه‌جم جبوری پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌ڵێنیدا ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌بودجه‌ی ژێرخانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانیشاری موسڵ ته‌رخان بكات.