“نرخى عه‌رزه و خانوو بۆ دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه”
SNN شاره‌زایه‌كى ئابوورى رایده‌گه‌یه‌نێت: نرخى خانووبه‌ر و عه‌رزه له ساڵى 2018ه‌وه تاوه‌كو ئێستا بۆ دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “نرخى عه‌رزه له به‌غدا گرانتره له له‌نده‌ن”. ئه‌مڕۆ هه‌ینى عه‌بدولڕه‌حیم مه‌شهه‌دانى، شاره‌زاى ئابوورى عێراق رایگه‌یاند، “له دواى ساڵى 2018ه‌وه تاوه‌كو ئێستا نرخى زه‌وى و خانووبه‌ر له عێراق بۆ دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه، چونكه له‌و ساڵه‌وه تاوه‌كو ئێستا دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سزایان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تى عێراقدا سه‌پاندووه و جوڵه داراییه‌كانیان له ده‌ره‌وه سنووردار كردوون. ئه‌و كه‌سایه‌تییان ناچاربوون بگه‌ڕێنه‌وه عێراق و پاره‌كانیان له‌ناو عێراقدا خه‌رج بكه‌ن”. وتیشى: “یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ى كه زۆرترین كه‌س و سه‌رمایه‌دار روویان تێكردووه له‌دواى ئه‌م گۆڕانكارییه‌وه بریتیه له كه‌رتى خانووبه‌ر و بیناسازى، […]
The post “نرخى عه‌رزه و خانوو بۆ دوو هێنده به‌رزبووه‌ته‌وه” appeared first on SNN.