هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنج ڕۆژی دی هاتوچۆ قەدەغە کرا

پێنج ڕۆژی دی هاتوچۆ قەدەغە کرا
پێنج ڕۆژی دی هاتوچۆ قەدەغە کرا

2020-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند، قەدەخەی هاتوچۆ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژی دیکە درێژ کرایەوە.

وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕێکارەکان هاتووینەتەوە سلێمانی.

ڕێبەر ئەحمەد ئاماژەی بەوەش دا: "14 ڕۆژی داهاتوو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە."

وەزیری ناوخۆ دووپاتیشی کردەوە: "سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان دەکەین."

ڕێبەر ئەحمەد گوتیشی: "بەهۆی کۆرۆناوە داهاتی ناوخۆی هەرێم لە سفر نزیک بووەتەوە، بەڵام حکوومەت لە نێوان خراپ و خراپتردا خراپەکەی هەڵبژاردووە".

بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەتا قەدەغەی هاتوچۆی لە نێوان شارەکان ڕاگەیاند، دواتر هاتوچۆی ناو شاریش قەدەغە کرا.

پێشتریش، لایەنە تەندروستییەکانی هەرێم، داوایان لە حکوومەت کردبوو، بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان، وادەی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکەنەوە.