رووسیا: "لە ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆیستیدا هێرشەکانمان بۆسەر کیێڤ چڕتر دەکەینەوە"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا: "لە ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆیستیدا بۆسەر خاکی رووسیا، هێرشەکانمان بۆسەر کیێڤ چڕتر دەکەینەوە".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی دژ بەو گێرەشێوێنی و هێرشە تیرۆیستییانەی ئۆکراینا لە خاکی رووسیا ئەنجامیان دەدات، هێرش دەکەنە سەر لایەنەکان لە کیێڤ.
کۆناشینکۆڤ ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە هەلیکۆتەرێکی سەربە هێزەکانی ئۆکرانیا کایەی ئاسمانی وڵاتەکەیانی بەزاند و لە هەرێمی بریانسک هێرشی ئەنجامدا و گوتی: "دوێنی ههلیكۆپتهری جۆری Mi-17 سەربە هێزەکانی ئۆکرانیا کە کایەی ئاسمانی رووسیای بەزاند و هێرشی کردە سەر یەکەیەکی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل لە هەرێمی بریانسک، لە ناوچەی چەرنیگیڤ لەلایەن هێزەکانی رووسيايەوە بە سیستمی بەرگری ئاسمانی (S-400) کرا ئامانج".
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا، ئیگۆر کۆناشینکۆڤ هەروەها ئاشکرای کرد لە نزیک شاری کیێڤ ژێرخانێکی سەربازی لە رێگەی مووشەکی هەستیارەوە کرایە ئامانج و رایگەیاند "هەروەها ناوەندێکی دروستکردن و چاککردنەوەی مووشەکی فڕۆکەشێکن و مووشەکی کەشتیشکێن لەناوبرا".
گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگریی رووسیا گوتیشی: "لە ئەگەری هەر هێرشێکی تیرۆیستی رژێمی کیێڤ بۆسەر خاکی رووسیا، هێرشەکانمان بۆسەر کیێڤ چڕتر دەکەینەوە".
کۆناشینکۆڤ ئاشکرای کرد دەستیان بەسەر کارگەیەکی پۆڵا لە شاری مایوپۆڵ گرتووە و گوتى: "دوێنی شەو لەرێگەی فڕۆکەوە ١٣ ژێرخانی سەربازیی ئۆکراینا خاپوو کران. تا ئەمڕۆش ١٢٣ فڕۆکە، ١٠٥ هەلیکۆپتەر، ٢٤٥ سیستمی بەرگریی ئاسمانیی، ٤٥٦ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، دوو هەزار و ٢١٣ تانک و زرێپۆش، ٢٤٩ راجیمە، ٩٦٦ تۆپهاوێژ و هاوەن، دوو هەزار و ١١٠ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازیی سەربە سوپای ئۆکراینا تێکشکێندراون".
کۆناشینکۆڤ هەروەها ئاشکرای کرد لە یەکەی نیشتەجێبوونی ئیزیومسک لە ناوچەی حارکیڤ-ی ئۆکرانیا ٣٠ شەڕکەری بەکرێگیراوی پۆڵەندی کوژران.