هەواڵی کوردستان ئێستا

تەقینەوەی بۆمبێک لەنزیک کۆبانێ برینداربونی سێ ئەفسەری روسی لێکەوتەوە

تەقینەوەی بۆمبێک لەنزیک کۆبانێ برینداربونی سێ ئەفسەری روسی لێکەوتەوە
تەقینەوەی بۆمبێک لەنزیک کۆبانێ برینداربونی سێ ئەفسەری روسی لێکەوتەوە

2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

لەکاتی دەرچونێکی ئاسایی هێزەکانی روسیا لەنزیک سنورەکانی تورکیا، بۆمبێکی چێنراو بەقافڵەی هێزەکانی روسیادا تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ ئەفسەر برینداربون.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە لەمیانەی گەڕان و پشکنینێکی ئاسایی لەباکوری سوریا نزیک سنورەکانی تورکیا، بۆمبێکی چێنراو بەهێزەکانی روسیادا تەقییەوەو بەهۆیەوە سێ ئەفسەری ئەو سوپایە برینداربون.

 برینی ئەفسەرەکان سەخت نیە

بەگوێرەی زانیارییەکان، بۆمبەکە لەنزیک کۆبانێ تەقیوەتەوە و سەرچاوەیەکیش لەوەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندوە برینی ئەفسەرەکان سەخت نیە.

لەمانگی ئۆکتۆبەری رابردو، هەریەک لەروسیا و تورکیا رێککەوتنێکیان بۆ دورخستنەوەی هێزە کوردییەکان لەسەر سنوری تورکیا واژۆکرد و پاش ئەو رێککەوتنەش، هەریەک لەهێزەکانی ئەو دو وڵاتە ناوبەناو دەورییەی هاوبەش لەسەر سنورەکانی تورکیا و سوریا ئەنجامدەدەن.