هەواڵی کوردستان ئێستا

گە‌شتیارێكی ئە‌ڵمانی له‌ كوردستان موبایله‌كه‌ی لێدزرا

گە‌شتیارێكی ئە‌ڵمانی له‌ كوردستان موبایله‌كه‌ی لێدزرا
گە‌شتیارێكی ئە‌ڵمانی له‌ كوردستان موبایله‌كه‌ی لێدزرا

2022-04-15 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گە‌شتیارێكی بە‌ڕە‌گە‌ز ئە‌ڵمانی دوای ئه‌وه‌ی 14 وڵاتی كردووە و دواتر سه‌ردانی كوردستانی كرد لێرە مۆبایلی لێده‌دزرێ.

پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، گە‌شتیارێكی بە‌ڕە‌گە‌ز ئە‌ڵمانی بە‌ناوی ( M.T ) كە‌ بە‌ پایسكل سنوری ١٤ چواردە وە‌ڵاتی بڕیوە‌ ، بە‌ مە‌بە‌ستی درێژە‌دان بە‌ گە‌شتە‌كە‌ی سە‌ردانی ھە‌رێمی كوردستان دە‌كات ئە‌مڕۆ كاتێك لە‌ سنوری ناحیە‌ی خە‌لیفان پشوو دە‌دات مۆبایلە‌كە‌ی دە‌دزرێت.

ئاماژه‌به‌وه‌شدراوه‌، دوای پە‌یوە‌ندی كردنی ناو براو بە‌ پۆلیسی ناوشاری سۆران ئێشكگری بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان و ئاگاداركردنە‌وە‌یان لە‌م بابە‌تە‌ دە‌ست بە‌جێ ئە‌فسە‌ر و كارمە‌ندانی بنكە‌‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستیان كرد بە‌لێكۆلینە‌وە‌ ، توانیان لە‌ماوە‌ی ( 8 ) كاتژمێر تۆمە‌تباران دە‌ست نیشان بكە‌ن.

ڕاشیانگه‌یاند، پە‌ڕوای لێكۆلینە‌وە‌یان بۆ ڕێكخرا و بە‌ڕێز دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ بە‌ پێی ماددە‌ی ٤٤٦ ی.سزادان بڕیاری دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارانی دە‌ركرد دە‌ست بە‌جێ تۆمە‌تباران لە‌لایە‌ن بنكە‌ی پۆلیسی خە‌لیفان دە‌ستگیركران و دانیانا بە تاوانەکە مۆبایلی دزراو ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە.