هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ ڕووداوێكی ھاتووچۆدا لەناوەڕاستی عێراق 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

له‌ ڕووداوێكی ھاتووچۆدا لەناوەڕاستی عێراق 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌ ڕووداوێكی ھاتووچۆدا لەناوەڕاستی عێراق 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌پارێزگای بابل رۆژهه‌ڵاتی عێراق، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ودوو كه‌سی دیكه‌یش برینداربوو.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاندوه‌: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر رێگای نێوان پارێزگای بابل وبه‌غدا، به‌ریه‌ككه‌وتوون.

به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌، 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ودوو كه‌سی دیكه‌ش بریندرابوون. كه‌هه‌ر 11 كه‌سیان مامۆستایى یه‌ك قوتابخانه‌ن.

ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: هۆكاری رووداوه‌كه‌یش، خێرایی لێخوڕین، وهه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بوونی شوفێران به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌، بووه‌.