هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری نەوتی عێراق سێ‌ چارەسەر بۆ پرسی نەوتی هەرێم دەخاتەڕوو

وەزیری نەوتی عێراق سێ‌ چارەسەر بۆ پرسی نەوتی هەرێم دەخاتەڕوو
وەزیری نەوتی عێراق سێ‌ چارەسەر بۆ پرسی نەوتی هەرێم دەخاتەڕوو

2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق سێ رێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وزه‌ و نه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌خاته‌ڕوو.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: سێ ڕێگه‌ هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی وزه‌ ونه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئه‌ویش به‌پێداچوونه‌وه‌ به‌گرێبه‌سته‌كان، ودامه‌زراندنی كۆمپانیای نه‌وتی كوردستان وهه‌روه‌ها بوونی ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵییه‌ له‌كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم.

راشیگه‌یاند: تێچووی یه‌ك لیتر به‌نزینی موحه‌سه‌ن هه‌زار و 700 دیناره‌، به‌ڵام ئێمه‌ ده‌یفرۆشین به‌هاوڵاتیان به‌ 650 دینار، هه‌روه‌ها تێچووی یه‌ك لیتر به‌نزینی نۆرماڵ 900 دیناره‌ وئێمه‌ ده‌یفرۆشین به‌هاوڵاتیان به‌ 450 دینار.

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی وبه‌دواداچوونی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ئه‌ندامی شاندی هه‌رێم بوو بۆ به‌غدا ئاشكرای كرد: داواكاریی وپێشنیازه‌كانی به‌غدا له‌باره‌ی دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك له‌هه‌رێم كه‌موڵكی حكومه‌تى ناوه‌ندى بێت له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ وئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌: هه‌رێم له‌چوارچێوه‌ی مادده‌ی 112ـی ده‌ستوور، بڕگه‌ی دوو نه‌وت ده‌فرۆشێت.

دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌غدا ڕاگه‌یاند: وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ودامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وتی له‌عێراق كرده‌وه‌.