هەواڵی کوردستان ئێستا

حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە مانگی داهاتوودا حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت و پشووەكان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكاران و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەبێت.

بە گوێرەی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەكی ئایار بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە پشووی فەرمی دەبێت، هەروەها بە بۆنەی جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانەوە سێ ڕۆژی دیكە پشوو دەبێت و بەو شێوەیەش تەواوی هەفتەكە لە هەینییەوە تا شەمەی داهاتووتر پشوو دەبێت.

هەر بە گوێرەی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە كە چوارشەممە سوری ئێزدییەكان دەكات پشووی فەرمی دەبێت.