سعوودیە: " ئافرەتان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیان لەگەڵدابێت دەتوانن عومرە ئەنجام بدەن"
2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
سعوودیە رایگەیاند کە لەمەودوا ئافرەتان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیان لەگەڵدابێت، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.
گوتەبێژی وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودیە، ھیشام بن سەعید لەمبارەیەوە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەبەق دا.
ھیشام بن سەعید رایگەیاند کە پێشتر بۆ ئەوەی ئافرەتێکی خوار تەمەن ٤٥ ساڵ بتوانێت عومرە ئەنجام بدات، پێویست بوو کەسێکی نزیکی خۆی لەوانەیە (باوک، خەزوور،کوڕ،برا، مام و خاڵ)ی ھاوەڵی بکات.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە ئیتر ئەو مەرجە ھەڵگیراوە و ئافرەتان بێ ئەوەی کەسێکی نزیکی خۆیان لەگەڵدابێت، دەتوانن ڤیزە وەربگرن و عومرە ئەنجام بدەن.