هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمینداری گشتی یەكگرتوو: دەبێت دەسەڵاتداران مانگی رەمەزان بە هەل بزانن بۆ ئەشتەوایی نێوان خۆیان و گەلەكەیان

2022-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 16/4/2022 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهەئادین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەدیدارێكی لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی شورای گشتی و ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی و بەرپرس و كارگێرانی دەزگاكان لە شاری هەولێر رایگەیاند: مانگی رەمەزان مانگی لێ خۆش بوون و بەخۆداچوونە و بەخشینە.

ئەمینداری گشتی ستایشى ئەندامان و رێكخستن و دەزگاكانی یەكگرتووی كرد كە لەم مانگی رەمەزانی پیرۆزە بەردەوامن لە خزمەتكردن و بەهاناوەچوونی لێ قەوماوان و رایگەیاند كە پێویستە خوا پێداوان و دەسترۆیشتووانیش ئەم مانگی رەمەزانە بەهەل بزانن بۆ بەخشین و هاوكاری كردنی هەژار كەم دەرامەتەكان.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا ئەمینداری گشتی یەكگرتوو وتیشی دەبێت دەسەڵاتداران واز لەم بێ باكی و بێ ئاگایی یەی خۆیان بهێنن و خزمەتی هاوڵاتیان بكەن بە پێدانی موچەكانیان لەكاتی خۆیدا و مانگی رەمەزان بە هەل بزانن بۆ ئاشتەوایی نێوان خۆیان و گەلەكەیان و بیكەنە هەوێنی خزمەتكردن و چارەسەكردنی كێشە و گرفتەكان.