كێشەی بەنزین له سلێمانی بەردەوامە و بەشێكی بەنزینەكەی دەدرێتە كۆمپانیایەك لەهەولێر
به‌هۆى نادادى له‌دابه‌شكردنى به‌نزین به‌سه‌ر شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دا، رۆژانه بڕێكى زۆرى به‌شى به‌نزینه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌درێته كۆمپانیایى سه‌ن ئۆیل له‌هه‌ولێر.
له‌وه‌ڵامى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاندوه: وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان نایه‌وه بچێته سه‌ر ئه‌سڵى بابه‌ته‌كه وشتێكى دیكه وه‌ڵاممان ده‌ده‌نه‌وه ونادادییه گه‌وره‌كه باسى ناكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ره‌تیكرده‌وه كه‌پشكی سلێمانی له‌و به‌نزینه‌ی له‌عێراقه‌وه دێت فرۆشرابێته توركیا، عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌ى وزه وسامانه سروشتیه‌كان رایگه‌یاندوه: ده‌مێكه باسی ئه‌م دۆسیه‌م كردوه، به‌ڵام بابه‌ته‌كه شتێكی تره‌و ئه‌مان وه‌ڵامی شتێكی تر ده‌ده‌ن ونایانه‌وێ بچنه سه‌ر نادادیه گه‌وره‌كه.
ده‌شڵێت: زیاتر له‌دوو ساڵه، جگه له‌و به‌نزینه‌ی له‌به‌غدا دێت، حكومه‌تی هه‌رێم ڕۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی هه‌یه، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان دابه‌شبكرێت، ته‌نیا ده‌درێته كۆمپانیای سه‌ن ئۆیڵ لترێك به 660 وئه‌ویش ڕێژه‌یه‌ك دابه‌ش ده‌كات وبه‌شی هه‌ره زۆری ناوچه‌كانی كوردستان لێی بێبه‌شن.
جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه: پشكی سلێمانی وهه‌ڵه‌بجه و ڕاپه‌ڕین وگه‌رمیان ڕۆژانه 400 هه‌زار لیتره ولیترێكی دابه‌ش ناكرێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو، ڕوو له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ده‌كات وده‌ڵێت: به‌نزینه‌كه‌ی خۆتان باس بكه‌ن چی لێدێت؟ ئه‌و به‌نزینه‌ی زۆره‌ی “كار” له‌بازاڕی هه‌ولێردا له‌كوێوه دێت! خۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات نایه‌ت!.