سعودیە: ئافرەتان بێ ئەوەی كەسێكی نزیكی خۆیان لەگەڵدابێت دەتوانن عومرە ئەنجامبدەن
2022-04-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
وه‌زاره‌تى حه‌ج وعومره‌ى سعودیه رایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا ئافره‌تان بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نزیكی خۆیان له‌گه‌ڵدابێت، ده‌توانن ڤیزه وه‌ربگرن وعومره ئه‌نجامبده‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی حه‌ج وعومره‌ی سعودیه، هیشام بن سه‌عید له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: پێشتر بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تێكی خوار ته‌مه‌ن 45 ساڵ بتوانێت عومره ئه‌نجامبدات، پێویست بوو كه‌سێكی نزیكی خۆی له‌وانه (باوك، خه‌زوور، كوڕ، برا، مام وخاڵ)ی هاوه‌ڵی بكات.
ناوبراو ئاشكرایكرد: ئیتر ئه‌و مه‌رجه هه‌ڵگیراوه وئافره‌تان بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی نزیكی خۆیان له‌گه‌ڵدابێت، ده‌توانن ڤیزه وه‌ربگرن وعومره ئه‌نجامبده‌ن.