هەواڵی کوردستان ئێستا

"دەرگای کەمپەکان داخران"

"دەرگای کەمپەکان داخران"

2020-03-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


دهۆک-KDP.info -  قایمقامی قەزای شنگال ڕایگەیاند، دەرگای هەموو کەمپەکانیان داخست، بۆ ئەوەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی زیاتر جیبەجێ بکەن.

مەحما خەلیل، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا خەڵکی کەمپەکان هاوشێوەی تەواوی خەڵکی کوردستان پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستین و بریارمان داوە دەرگای کەمپەکان دابخەین."

قایمقامی شنگال گوتیشی: "ئێمە شانەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنامانان بۆ هۆشیاری و هاوکاریی خەڵکی نێو کەمپەکان پێک هێناوە."

مەحما خەلیل گوتیشی: "جارێک لەنێو کەمپەکاندا ڕشاندن کراوە و لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لەسەر خەتین بۆ ئەوەی هاوکاری و ڕشاندن لەنێو تەواوی کەمپەکاندا بکرێت."

کاروان بــــاعەدری