هەپەگە ” لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تورکیا هەشت سەربازمان کوشت”
SNN ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) باڵی سەربازی پەکەکە لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیاوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، تورکیا دەیەوێت لەرێگەی هێلیکۆپتەرەوە سەربازەکانی لە زاپ جێگیربکات و فڕۆکەش بە ئاسمانی ناوچەکاندا دەسوڕێتەوە و هێرشی چریان بۆ سەر ناوچەکان دەستپێکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەکانی شەوی رابردوودا، لە ناوچەی زاپ هەشت سەربازی سوپای تورکیایان کوشتووە. لە راگەیەندراوی هەپەگەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سوپای تورکیا شەوی رابردوو بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی بە چڕیی ناوچەکەی بۆردوومان کردووە و هەوڵیداوە سەربازەکانی لە ئەشکەوتی برینداران لە ناوچەی زاپ داببەزێنێت، بەڵام هێزەکانیان رووبەڕوویان بوونەتەوە. خولوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا چەند کاتژمێررێک بەر لە ئێستا رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی لە […]
The post هەپەگە ” لە هێرشەکەی شەوی رابردووی تورکیا هەشت سەربازمان کوشت” appeared first on SNN.