سەركردەیەكی رەوتی حیكمە: دوو هۆكار رێگرن لەدووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنەكان
سه‌ركرده‌یه‌كى ره‌وتى حیكمه رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو هۆكار رێگرن له‌به‌رده‌م دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عێراق.
جه‌مال حه‌سه‌ن، سه‌ركرده لهرهوتى حیكمه رایگه‌یاند: عێراق لهدۆخێكى سه‌ختدا تێپه‌ڕده‌بێت لهراوهستانى سیاسى ومانه‌وه‌ى كێشه‌كان وه‌كخۆى، كهلێكهوتهى خراپى لێده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر ئه‌نجام هه‌موویان ده‌بێت هه‌ڵوێست بنوێنن بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ى كه‌به‌هۆى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێوه دروست بووه.
حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند: دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێده‌چێت لاى هه‌ندێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌رگایه‌كى چاره‌سه‌ر بێت بۆ دۆخه‌كه، به‌ڵام دوو هۆكار هه‌ن كهرێگرن بۆ ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانن ئه‌ویش ره‌تكردنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه براوه‌كان، چونكه له‌وه ده‌ترسن ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستیان هێناوه له‌دووباره‌كردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌سته‌وه نه‌هێنن، هه‌روه‌ها دووه‌م هۆكاریش به‌شداری نه‌كردنى هاوڵاتیانه وبێ ئومێدبوونیانه له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان كه‌پێده‌چێت كه‌متر له 10%ى هاوڵاتیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارى بكه‌ن.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: ره‌وتى حیكمه هیچ لارییان نیه له‌دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌گه‌ر بێت وببێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و قه‌یرانه.