كهشوههوا: شەپۆلێكی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
2022-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
ماڵپەڕی ئەكوێزەری جیهانیی تایبەت بە كەش وهەوا پێشبینی هاتنی شەپۆلێكی بارانبارین لە هەرێمی كوردستان دەكات و شەپۆلەكە ماوەی چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی ماڵپەڕی ئەكوێزەری جیهانیی تایبەت بە كەش وهەوا، لەڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكات و تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممەی هەمان هەفتە بەردەوام دەبێت و شەپۆلەكە هەورە تریشقەی لەگەڵەو پلەكانی گەرما ڕوو لەدابەزین دەكەن.
جێگەی باسە، پێشتریش چەندجارێك ماڵپەڕەكانی تایبەت بە كەش و هەوا، پێشبینی بارانبارینیان لە هەرێمی كوردستان كردووە، بەڵام پێش وادەی دیاری كراو، جارێكی دیكە گۆڕانكاری لە پێشبینیەكەو كەش و هەوادا ڕوویداوە.