بڕيارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە
SNN وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم لە نوسراوێکدا چەند بڕيارێکی نوێی سەبارەت بە نوێکردنەوەی ساڵانە و مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە و رايگەياند: هيچ کەسێک ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری کەسێکی ديکە نوێبکاتەوە. هاتووچۆی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بەپێی نوسراوی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەودوا هەر كەسێك بیەوێت ساڵانەی ئۆتۆمبێلەكەی لە هاتووچۆی پارێزگاكانی هەرێم نوێ بكاتەوە، پێویستە كەسەكە (واتە ئەو كەسەی ساڵانەكەی بەناوەوەیە) ئامادەبێت. راشيگەياندووە: یان كەسێكی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی یاساوە واتە (وەكالەت)ی پێبێت دەتوانێت ساڵانەكە نوێ بكاتەوە. سەبارەت بە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێريش ئاماژەی بەوەکردووە: پێویستە خاوەن مۆڵەتەكە خۆی ئامادەبێت و كارەكانی نوێكردنەوەی مۆڵەتەكە ئەنجام بدات و هیچ كەسێكی دیكە ناتوانێت مۆڵەتی شۆفێری كەسێكی […]
The post بڕيارێکی نوێ لە وەزارەتی ناوخۆوە appeared first on SNN.