“دوای گەڕانەوەی مەسروبارزانی، توركیا هێرشەكانی چڕكردووەتەوە”
SNN-عەلی حەمە سەعید لەدوای سەردانەكەی مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەت بۆ توركیاو كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری، ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكرد، سیاسەتمەدارێكی نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستانیش ئامانجی سەرەكی توركیا لەو ئۆپەراسیۆنە ئاشكرادەكات. محەمەد ئەمین پێنجوێنی، سیاسەتمەداری نزیك لە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ئۆپەراسیۆنەی توركیا دەستپێكردووە كۆتا ئۆپەراسیۆن نابێت، ئەوەشی ئیستا دەستپێكردووە بۆ داگیركردنی خاكی هەرێمی كوردستانە لەناو خاكی هەرێمی كوردستانیش داگیركردنی ئەو ناوچانەی كە سەرچاوەی وزە و غازی سروشتی هەرێمی كوردستانی لێیە، بۆ ئەوەش توركیا لە هێرشەكانیدا بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردووە بە بیانوو. ئاماژەی بەوەشكرد: بەداخەوە […]
The post “دوای گەڕانەوەی مەسروبارزانی، توركیا هێرشەكانی چڕكردووەتەوە” appeared first on SNN.