هەواڵی کوردستان ئێستا

ئۆکرانیا: " ئاماژە سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکەوە ھەیە"

ئۆکرانیا:
ئۆکرانیا: " ئاماژە سەبارەت بە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکەوە ھەیە"

2022-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ديجيتال ميديای سپێده‌

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا، رایگەیاند ئاماژەکانی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لەلایەن سوپای رووسیا-وە لە رۆژھەڵاتی وڵاتەکە ھەیە.

لەو راگەیەندراوەی کە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکرانیا سەبارەت بە ٥٤مین رۆژی جەنگەکە بڵاویکردووەتەوە ئاماژە بەوە دەکات کە کەشتییەکانی رووسیا بەردەوامن لە جیاکردنەوەی کەناراوەکانی ئۆکرانیا لە دەریای رەش و دەریای ئازۆڤ و رایگەیاند کە شەڕی ھەردوولا لەسەر ماریوپۆل بەردەوامە.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە:
"ھەوڵی سەرەکیی رووسیا جەخت کردنەوەیە لەسەر کۆنترۆڵکردنی تەواوی ناوچەکانی دۆنێتسک و لوھانسک-ـە و ھێشتنەوەی ئەو خاکانەی کە پێشتر داگیریکردوون. ئاماژەکان دەربارەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێک لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژھەڵاتەوە دەگات. سوپای رووسیا جوڵانەوەکانی بۆ ھێرشکردن بە ئاراستەی دیاریکراو لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنەکانی سلۆبۆژانسکی و دۆنێتسک چڕکردووەتەوە".