هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كۆدەبێتەوە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كۆدەبێتەوە

2022-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وابڕیاره‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و رووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین كه‌ رووی له‌ زیادبوون كردووه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر داوای نه‌رویج، ئیمارات، فه‌ڕه‌نسا، ئیرله‌ندا و چین كۆده‌بنه‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى گرژی و رووداوه‌ توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین تاوتوێ ده‌كه‌ن.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژه‌ پیرۆزه‌كانی هه‌رسێ ئاینه‌كه‌، توندوتیژییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و گرژییه‌كان زیادیكردووه‌.