English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



كەلار.. بەهۆی تەزووی كارەباوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەست دا

2017/08/08 | 09:00

(هەواڵ كوردستان)-

شەوی ڕابردوو لە شاری كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، هاووڵاتییەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا.

 

بەپێی ڕاگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان، كە وێنەیەكی بۆ (باسنیوز) نێردراوە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو دووشەممە 7/8/2017، هاووڵاتییەك بەناوی هونەر جەلال ڕەشید، لەدایكبووی 1993، دانیشتووی كەلار، کە بەمەبەستی پاككردنەوەی بیرێكی ئاو لەنێو باخێكی نزیك گەڕەكی ئاوارەكانی كەلار، چووبووە ناو بیر لە كاتی چوونە خوارەوەدا، تەزووی كارەبا دەیگرێت و دەكەوێتە نێو بیرەكەوە".

 

هاوكات ڕاگەیاندراوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: "دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس و تیمەكانی فریاكەوتن، ئەو هاووڵاتییە دەرهێنرا و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار گیانی لەدەست دا".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending