ئاگر لە ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی دهکەوێتهوه
2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتال میدیای سپێده
ئاگر لە کۆگایەکی ناوچەی پیشەسازیی سلێمانی كەوتوهتهوه و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی سلێمانیش لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان.
ئارام عەلی، ئەفسەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەمشەو روداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەناو کۆگایەکی تایبەت بە کەلوپەلی ئۆتۆمبێل لەناوچەی پیشەسازی رویدا و بەهۆیەوە زیانی ماددی لێکەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو کۆگاکەدا ئۆتۆمبێلێک بونی هەبوە و ئەویش سوتاوە، لەئێستاشدا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و نازانرێت هۆکارەکەی چی بوە.
ئەفسەرەکەی بەرگری شارستانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، دوای کۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکە، تیمەکانیان دەستیانکردوە بە لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری روداوەکە و قەبارەی زیانەکان.