هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت هەناردەی نەوتەكەی زیاد بكات و پشتیوانی لەدابەزاندن دەكات

وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت هەناردەی نەوتەكەی زیاد بكات و پشتیوانی لەدابەزاندن دەكات
وەزارەتی دارایی: عێراق ناتوانێت هەناردەی نەوتەكەی زیاد بكات و پشتیوانی لەدابەزاندن دەكات

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌جیهاندا به‌رز بكه‌نه‌وه‌، عێراق ناتوانێت هه‌رنارده‌ى نه‌وته‌كه‌ى زیاد بكات وپابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنه‌كانى ئۆپێك.

عه‌لى عه‌لاوى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى دارایى عێراق رایگه‌یاندوه‌: عێراق له‌توانایدا نیه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وته‌كه‌ى زیاد بكات وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كانى نه‌وت له‌جیهاندا، وپابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ ئۆپێك.

عه‌لاوى راشیگه‌یاند: عێراق ده‌توانێت سوود له‌نرخه‌ به‌رزه‌كانى نه‌وت وه‌ربگرێت كه‌به‌هۆى جه‌نگى نێوان روسیا وئۆكرانیاوه‌ دروست بووه‌، جگه‌ له‌به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى كه‌لوپه‌لى دیكه‌ى سه‌ره‌كى.

عه‌لاوى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: له‌ئه‌گه‌ره‌كانى مانه‌وه‌ى عێراق له‌ئۆپێكدا، كه‌له‌م دواییانه‌ پشت راستیان كردۆته‌وه‌، له‌رێگه‌ى رێككه‌وتنى كه‌مكردنه‌وه‌ى هاوكارییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن سعودیه‌وه‌ ده‌كرێت، به‌سیاسیه‌تێكى سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ناوى بردوه‌.

عێراق له‌مانگى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ دا 4.34 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى زیادكردوه‌ به‌زیادكردنى 80 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ له‌مانگى شوباتدا، كه‌كه‌متر بووه‌ له‌و به‌رهه‌مهێنانه‌ى ئۆپێك بۆى دیاریكردوه‌ به‌رێژه‌ى 4.37 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌.