هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت
وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەکە بۆ هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی رێککەوتنی دوولایەنە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20/4/2022 د. عەلی عەللاوی وەزیری دارایی عێراق بۆ کەناڵی روداوی سەر بە پارتی راگەیاند، ناردنی 200 ملیارەکە بەردەوام دەبێت، لە چوارچێوەی رێککەوتنی دوولایەنە کە لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە. هەروەها ئاشکرایە کە ئەمە پەیوەستە بە پێداویستییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بودجەی ئیمێرجینسی و دەبێت بەپێی یاسا و ئەو رێککەوتنە بێت کە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا هەمانە