هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

له‌ توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا
له‌ توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


له‌ توركیا له‌ كاتی تێپه‌ڕینی ئه‌و پاسه‌ی پاسه‌وانانی گرتووخانه‌ی له‌ بورسا ده‌گواسته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ پاسه‌وانێك گیانی له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌یش بریندار بوون.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ڕایگه‌یاند: له‌ گه‌ڕه‌كی یه‌نی كارامان له‌ شه‌قامی رێگای پیشه‌سازی مودانیا له‌ توركیا له‌ كاتی تێپه‌ڕینی پاسه‌كه كه‌ پاسه‌وانانی گرتووخانه‌ی له‌ بورسا ده‌گواسته‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رووی دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو: له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، پاسه‌وانێك گیانی له‌ده‌ست دا و چوار كارمه‌ندیش برینداربوون، فه‌رمانبه‌ره‌ برینداره‌كان گه‌یه‌ندرانه‌ نه‌خۆشخانه‌كان و فه‌رمانبه‌ره‌كانی دیكه‌ی ناو پاسه‌كه‌یش وه‌ك گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.