هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای به‌دواداچونێكی پەرلەمانتار هەلز ئەحمەد بۆ بەشە ناوخۆییه‌ك، زانكۆی دهۆك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

دوای به‌دواداچونێكی پەرلەمانتار هەلز ئەحمەد بۆ بەشە ناوخۆییه‌ك، زانكۆی دهۆك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌
دوای به‌دواداچونێكی پەرلەمانتار هەلز ئەحمەد بۆ بەشە ناوخۆییه‌ك، زانكۆی دهۆك ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

زانكۆی دهۆك بۆ پەرلەمانتار هەلز ئەحمەد:هه‌ردوو قاتی خواره‌وه‌ی به‌شه‌ ناوخۆی هه‌رچی بن هیچ په‌یوه‌ندی به‌شوێنی نیشته‌ جێبونی قوتابیانه‌وه‌ نیه‌.

سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر به‌دواداچونێكی په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو هه‌لز ئه‌حمه‌د بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، قاته‌كانی به‌شه‌ ناوخۆی باس كراوه‌ هه‌رچی بێت په‌یوه‌ندی به‌ شوێنی نیشته‌ جێبونی قوتابیانه‌وه‌ نیه‌.

دوێنێ په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو یاداشتێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مان به‌رزكرده‌وه‌ له‌باره‌ی به‌شێكی ناوخۆی قوتابیانی دهۆك كه‌ ده‌ڵێت هه‌ردوو قاتی یه‌كه‌م و دووه‌م كافێ و جێی قوماركردنه‌، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی دهۆك له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێن ئه‌م داواكارییه‌ بێ بنه‌مایه‌و هێچ ڕاستیه‌كی نیه‌. ئه‌و به‌شه‌ ناوخۆییه‌ له‌ بینایه‌كی مۆدێرنایه‌ و شوێنه‌كه‌شی زۆر گونجاوه‌ بۆ قوتابیان هیچ جارێك قوتابیان گله‌ییان نه‌كردوه‌.

ڕونكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ زانكۆی دهۆك دووقاتی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م بینایه‌ی بۆ شوێنی نیشته‌ جێبونی قوتابیان كڕیوه‌، كه‌ 99 قوتابی لێ نیشته‌ جێن، وه‌ ده‌رگای ئه‌وان دوور و جیایه‌ له‌ ده‌رگای قاتی یه‌كه‌م و دووه‌م كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ مۆڵه‌ت دراون نه‌ مه‌یخانه‌ن و نه‌ قومارخانه‌ن، هه‌رشتێك بێت هیچ په‌یوه‌ندی به‌ شوێنی مانه‌وه‌ی قوتابیانه‌وه‌نییه‌.

پەرلەمانتاری یەكگرتوو هەلز ئەحمەد بو سپێدە رایگەیاند، ئەو بەڵگە و ڕه‌خنانه‌ی قوتابیان له‌و به‌شه‌ ناوخۆییه‌ هه‌یانه‌، كه‌ قومار و دومبەلە تێدا ده‌كرێت و جێگای گونجاو نییه‌ بۆ قوتابیان و كەشوهەوای خوێندن، هەروەها ئه‌و پەرلەمانتاره‌ مەترسی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه‌ له‌ ئەگەری دروستبوونی ئالۆزی له‌ و كافێ و جێگای قوماركرن دره‌سن بێت قوتابیانیش ده‌بنە قوربانی.