هەواڵی کوردستان ئێستا

نزیكه‌ی ساڵێكه‌ فه‌رمانی كڕینی ده‌ ئه‌مبولانس ده‌درێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌مبولانسێك نه‌كڕاوه‌

نزیكه‌ی ساڵێكه‌ فه‌رمانی كڕینی ده‌ ئه‌مبولانس ده‌درێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌مبولانسێك نه‌كڕاوه‌
نزیكه‌ی ساڵێكه‌ فه‌رمانی كڕینی ده‌ ئه‌مبولانس ده‌درێت به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌مبولانسێك نه‌كڕاوه‌

2022-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نزیکەی یەک ساڵە حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان فەرمانی کڕینی 10 ئه‌مبولانس دراوە تائیستا دیار نین، کە دوانیان بەر سەیدسادق دەکەوێت كه‌چی تا ئێستا هیچ ئه‌مبولانسێك نه‌كڕاوه‌.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕۆژی 4-8-2021 له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند" لەبەر بەرژەوه‌ندی گشتی و سەلامەتی گیانی ھاووڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ١٠ ئۆتۆمبێلی جۆری ئامبوڵانس بۆ هه‌ریه‌ك له‌ نەخۆشخانەکانی (شەھیدانی پێنجوێن، شەھید رەئوف بەگ لە ھەڵەبجەی تازە، شەھید شەوکەتی حاجی موشیر لە سەید سادق، شەھید تۆفیق بەگ)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی كڕدرا.

به‌گوێره‌ی زایاریه‌كانی سپێده‌ تا ئێستا و دوای نزیکەی یەک ئەو ئەمبوڵانسە دیار نیە و تەسلیمی نەخۆشخانەکان نەکراوە