نورى مالیكى بۆ توركیا: به‌سه واز له گه‌له‌كه‌مان بهێنه
SNN نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا هه‌ڵوێستى خۆیان له‌باره‌ى هێرش و له‌شكركێشییه‌كانى توركیا له هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند. له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كراوه له‌باره‌ى هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر هێرشه‌كانى توركیا له ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و نووسینگه‌یه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئێمه هاوسۆزین له‌گه‌ڵ هاونیشتمانییه‌كانمان و ده‌ستدرێژییه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاك و سه‌روه‌رى عێراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه. پشتیوانى خۆشمان ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌مان كه به‌هۆى هێرشه‌كانه‌وه بێلانه‌بوون و ناچاربوون شوێنه‌كانى خۆیان به‌جێبهێڵ”. له به‌شێكى تر‌ى وه‌ڵامه‌كه‌دا نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى نورى مالكى ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “پێویسته كۆتایی به‌م له‌شكركێشییه بهێنرێت. ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات به‌سه، چونكه ده‌یان […]
The post نورى مالیكى بۆ توركیا: به‌سه واز له گه‌له‌كه‌مان بهێنه appeared first on SNN.