هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6,7 پلە نیکاراگوای هەژاند

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6,7 پلە نیکاراگوای هەژاند
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6,7 پلە نیکاراگوای هەژاند

2022-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


بوومەلەرزەيەك بەگوڕى ٦،٧ پلە لەسەر پێوەری رێختەر کەناراوەکانی نیکاراگوای لە ئەمریکای ناوەڕاست هەژاند.


بەگوێرەی زانیارییەکانی ناوەندی رووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەکە کە لە قوڵایی ٢٥ کیلۆمەتر روویداوە، چەقەکەی ٥٨ کیلۆمەتر لە باشووری خۆرئاوای شاری ماساچاپا دوور بووە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بوومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکراوە.


نیکاراگوا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەمریکای ناوەڕاست کە هەڵکەوتووەتە سەر هێڵی بوومەلەرزەی ناسراو بە "هێڵی ئاگرینیی ئۆقیانوسی گەورە".
لە هەشتی تەمووزی ٢٠٠٠ لە نیکاراگوا بەهۆی روودانی بوومەرەزەیەک بەگوڕى ٥،٩ پلە لەسەر پێوەری رێختەر، ١٢ کەس گیانیان لەدەستدابوو.