هەواڵی کوردستان ئێستا

دادگا 16ی ئایاری بۆ دادگایكردنی ڕاگیراوانی شیلادزێ دیاریكرد

دادگا 16ی ئایاری بۆ دادگایكردنی ڕاگیراوانی شیلادزێ دیاریكرد
دادگا 16ی ئایاری بۆ دادگایكردنی ڕاگیراوانی شیلادزێ دیاریكرد

2022-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئه‌مڕۆ دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر ڕۆژی 16ی ئایاری دیاری كردووه‌ بۆ دادگایی كردنی راگیراوانی شیلادزی.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌شدار حه‌سه‌ن سه‌رۆكی تیمی پارێزه‌رانی گیراوانی بادینان به‌ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر رۆژی 16ی ئایاری دیاری بۆ دادگایی كردنی راگیراوانی شیلادزی دیاریكرد.

بڕیاره‌ رۆژی 16ی ئایار دادگاییكردنى هه‌ر یه‌كه‌ له‌(یوسف شه‌ریف ابراهیم ،محمود ناجی صدیق، كۆڤان تارق جبرائیل، ئه‌مجد یوسف، نێچیرڤان به‌دیع حاجی) بكرێت.