پەرلەمانی ئۆکرانیا دۆخی سەربازیی لە وڵاتەکە تاوەکو 25ی ئایار درێژکردەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
پەرلەمانی ئۆکرانیا ئەو پڕۆژە یاسایەی پەسەند کرد کە سەرۆکی وڵاتەکە، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسکی لەبارەی درێژکردنەوەی دۆخی سەربازیی لە سەرتاسەری وڵاتەکە پێشکەشی کردبوو.
بەگوێرەی پڕۆژە یاساکە، دۆخی سەربازیی لە ئۆکراینا تاوەکو 25ی ئایار درێژکرایەوە.
جێی ئاماژەیە، حکوومەتی ئۆکرانیا لە دوای هێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر وڵاتەکە لە 14ی شوباتی رابردوو، بۆ یەکەم جار دۆخی سەربازیی راگەیاند.
رۆژی 24ی شوباتی رابردوو، سوپای رووسیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆسەر ئۆکرانیا دەست پێکرد، ئەمەش کاردانەوهی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا ھێنا و ژمارەیەک لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسکۆدا سەپاند.
رووسیا کۆتاییهێنانی ئۆپەراسیۆنەکەی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی ئۆکرانیا لە پلانی ئەندامبوونی لە ناتۆ و پابەندبوونی بە بێلایەنیی تەواو، لە بەرامبەردا ئۆکرانیا ئەم داوایەی رووسیا بە دەستوەردان لە سەروەریی وڵاتەکەی دادەنێت.