ئەفغانستان.. لەئاكامی ھێرشێكی بۆمبی بۆسەر مزگەوتێك لەكابول 33 كەس كوژران
لەئاكامی هێرشێكی بۆمبی بۆسەر مزگەوتێكی شارۆچكەی ئیمام ساحیب لەویلایەتی كوندوز باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، زیاتر لە 33 كەس كوژران ودەیان كەسی دیكە برینداربوون. پۆلیسی ئیمام ساحیب، رایگەیاند: هێرشێكی بۆمبی كراوەتە سەر مزگەوتی مەولەوی سیكاندار لەشارۆچكەكە.
لای خۆیەوە گوتەبێژی حكوومەتی كاتی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید رایگەیاند: لەئاكامی هێرشێكی بۆمبی بۆسەر مزگەوتێكی شارۆچكەی ئیمام ساحیب لەویلایەتی كوندوز باكووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، زیاتر لە 33 كەس كوژران كەمنداڵانیش لەنێو كوژراوەكاندان.
زەبیحوڵا موجاهید راشیگەیاند: لەهێرشەكەدا 43 كەس برینداربوون وئاشكراشیكرد: ئەنجامدەرانی هێرشەكە بەزووترین كات دەستگیر دەكرێن. بەپێی گوتەی شایەتحاڵان، هێرشەكە لەدوای نوێژی هەینی ئەنجامدراوە.
هاوكات رۆژی پێنج شەممەش لەئاكامی هێرشێكی بۆمبیدا بۆسەر مزگەوتێكی شیعەكان لەشاری مەزار شەریف ژمارەیەك زۆری هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا وداعش بەرپرسیارییەتی هێرشەكەی لەئەستۆ گرتبوو.