ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی كارمەندانی تەندروستی دەستپێدەكاتەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
دەستەی نوێنەرایەتی خۆبەخشی سەرجەم بنكە و نەخۆشخانەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 10:30 سەرلەبەیانی لەبەردەم نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كۆن لە سلێمانی خۆپیشاندانی سەرجەم نەخۆشخانە و بنكەتەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت بۆ داواكردنی دامەزارنی و بەردەوامی پێدانی ساڵانەی دامەزارندن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە،"ئێمە پێویستە چیتر بێدەنگ نەبین لە مافی خۆمان لەم وڵاتەش ماف نادەن مەگەر بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی نەبێت، بۆیە هەر كەس كە كارمەندی دانەمەزراوە پێویستە لەسەری بەشداری هەر چالاكییەك بكات كە بۆ دامەزارندن و وەرگرتنی مافی خۆی بێت".
هەروەها هاتووە،"چەندین بەڵگە لەبەردەستدایە كە دامەزراندنی كارمەندانی تەندروستی تەنها لە سلێمانی و قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری راگیراوە، لە كاتێكدا لە پارێزگاكانی دهۆك و هەولێر بە ئاشكرا دامەزراندن و گرێبەست دەكرێت بۆ كارمەندانی تەندروستی و بۆ كەسی خۆیان وەزیر بە شەخسی دەیكات".