“له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌سته‌ڵه‌كى سیاسى عێراق ده‌شكێت”
SNN سه‌ركرده‌یه‌كى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌سته‌ڵه‌كى سیاسى له عێراق بتوێته‌وه، ده‌شڵێت: “پێویسته به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى پێش به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى بخرێت”. عه‌بدولئه‌مری مه‌یاحى، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به میدیاكانى عێراقى راگه‌یاند، “گرنگى هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌رژه‌وه‌ندى نیشتمانى پێش به‌رژه‌وه‌ندى سیاسى بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كۆتایی به‌و بنبه‌سته سیاسییه بێت كه ئێستا له عێراق هه‌یه و بووه‌ته هۆكارى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێ پێكنه‌هێنرێت”. وتیشى: “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا پێشبینى ده‌كه‌ین به‌سته‌ڵه‌كى سیاسى له عێراق بتوێته‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنى نوێ له دۆخى سیاسى عێراقدا بێته‌ئاراوه، به‌تایبه‌ت كه پهرهلهمانتارهكان گه‌یشتوون به‌و بڕوایه‌ى كه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ده‌كرێت دۆهى سیاسى عێراق بگۆڕێت”. […]
The post “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌سته‌ڵه‌كى سیاسى عێراق ده‌شكێت” appeared first on SNN.