وتاربێژى مزگه‌وتى ئه‌قسا داوایه‌ك له سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌بى و ئیسلامیى ده‌كات
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وتاربێژى مزگه‌وتى ئه‌قسا داوا له سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌بى و ئیسلامیى كرد پلانه دوژمنكارییه‌كانى ئیسرائیل له مزگه‌وتى ئه‌قسادا بوه‌ستێنن.
"شێخ عه‌كرمه سه‌برى" كه هاوكات سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئیسلامى باڵایه له قودس، وایدانا كه ههڵكوتانهكانى جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان بۆ ئه‌قسا، ئامانج لێى دابه‌شكردنى مزگه‌وته‌كه‌یه له‌رووى كات و شوێن،وه بێ ره‌چاوكردنى كه‌مترین هه‌ستى موسوڵمانان له‌م مانگه پیرۆزه‌دا.
وتاربێژى مزگه‌وتى ئه‌قسا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى قودس كه له مزگه‌وته‌كه‌دا ده‌مێننه‌وه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى جووله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كان، له‌برى ئوممه‌ت به ئه‌ركى پاراستنى ئه‌قسا و به‌رگریكردن لێى هه‌ڵده‌ستن.
له به‌شێكى راگهیانراوێكیدا، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مزگه‌وتى ئه‌قسا، "شێخ عه‌كرمه سه‌برى" جه‌ختیكرده‌وه ئوممه‌تى ئیسلام به‌هاى نابێت به بێ بوونى رووگه‌ى یه‌كه‌م و سێیه‌م مزگه‌وته گه‌وره‌كان كه گه‌شتیان بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شى وت، گه‌لانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى له‌ته‌ك سه‌ركرده‌كانیان به یه‌ك ریز ده‌وه‌ستن بۆ به‌رگریكردن له ئه‌قسا.