سەرچاوەیەک لەوەزارەتی تەندروستی:سبەی تیمێکی وەزارەتی تەندروستی و لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆدەبنەوە
دیجیتال میدیای سپێده
له بارەی ئەو ناھەقی و پشتگوێخستنەی بەرامبەر سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی کراوە، سبەی لە وەزارەتی تەندروستی تیمێکی وەزارەت لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆدەبنەوە
سەرچاوەیەک لەوەزارەتی تەندروستی له راگهینراوهێكدا ئاشكرایكردوه، سبەی لە وەزارەتی تەندروستی تیمێکی وەزارەت لەگەڵ وەزیری تەندروستی کۆدەبنەوە، لەسەر ئەو نادادیەی کە دروست بووە لە نێوان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان بە بەراورد لەگەڵ سنووری پارێزگای ھەولێر و دھۆک ھەڵوێست وەردەگیرێت.
ئهوهش هاتووه،" لەو کۆبوونەوەیەدا بڕیارە لە لایەن بریکاری وەزارەتی تەندروستی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری گشتی بە راشکاوی ھەڵوێست وەردەگیرێت سەبارەت بەو ناھەقیانەی ئەنجامدراون لە رووی دامەزراندن بە شێوەیەکی نا عەدالەت و جیاوازی کردن لە نێوان پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆک لەگەڵ پارێزگای سلێمانی ئیدارە سەربەخۆکان و بە شێوەیەک کە بڕیاری دەمەزراندن بۆ نزیکەی٣٠ کەس تەنھا بە شێوەیەکی مەبدەئی بۆ سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە پێ ی سیڤی و رێکارە یاساییەکان لە بەرامبەردا دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆری تر لە سنووری زاخۆ بە بێ ھیچ رێکارێکی پێویست
سهرچاوهكه وتیشی ،" له كۆبونهوهكه باس له چەندین گرفتی تری وەکو بەدەل عیادات و ئەو کێشانەی بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکان دروست دهكرێن".