هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەیەک گەنجی نیگارکێشی گەرمیان خۆبەخشانە دیواری قوتابخانەی گوندەکان دەنەخشێنن

ژمارەیەک گەنجی نیگارکێشی گەرمیان خۆبەخشانە دیواری قوتابخانەی گوندەکان دەنەخشێنن
ژمارەیەک گەنجی نیگارکێشی گەرمیان خۆبەخشانە دیواری قوتابخانەی گوندەکان دەنەخشێنن

2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


کۆمەڵێک گەنجی خۆبەخشی کچ و کوڕی گەرمیان خۆبەخشانە وێنە لەسەر دیواری قوتابخانەی گوندەکانی سنوورەکە دەنەخشێنن و دیوارەکان ڕەنگ دەکەن.

 

لیلی ئەحمەد، ئەندامی ڕیِكخراوى وادى ئه‌ڵمانى بۆ (باسنیوز) گوتی: " ئێمە به‌هاوكارى چه‌ندین شێوه‌كارى كچ و كوڕ هه‌ڵساوین به‌ئه‌نجام دانى چالاكى وێنه‌كێشانى جۆراوجۆر له‌نێو خوێندنگه‌ى گونده‌كانى گه‌رمیان به‌مه‌به‌ستى خزمه‌تكردنى خوێندكار و مامۆستا و خێزانه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى هونه‌رو زانست و ڕێنمایی پاك و خاوێنى و ته‌ندروستى و پاراستنى ژینگه‌ كه‌ لە ڕێگه‌ى هونه‌رى وێنه‌كێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت".

 

لە بارەی بیرۆکەی کارەکەیان گوتی: "ڕێکخراوەکەمان سه‌ردانى زۆرینه‌ى خوێندنگه‌كانى ناوشار و شارەدێی و گونده‌كانی کردووە و هۆشیاریی مرۆیی، یاسایی، ژینگه‌ پاراستن و بڵاوكردنه‌وه‌ى پاك و خاوه‌ێنى و ڕێنمایی ته‌ندروستى پێشكه‌شی مامۆستا و خێزان و خه‌ڵك کردووە و ئه‌و جیاوازییه‌ى كه‌ له‌ نێو خوێندنگه‌كان له‌ نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریی و ژینگه‌یه‌كى گونجا و بۆ خوێندكاران به‌رچاومان كه‌وت وایكرد كه‌هه‌ڵسین به‌ ئه‌نجامدانى كارى هونه‌رى بۆ ئاشناكردنیان به‌دونیاى شێوه‌كارى و ڕه‌نگه‌كان و زانست".

 

ڕاشیگەیاند: "ئەم شێوه‌كارانە سەرجەمیان دانیشتووى سنووری گەرمیانن و به‌هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوى وادى چالاكی هونه‌رى وێنه‌كێشان‌ بۆ قوتابخانه‌ى گونده‌كان پێكه‌وه‌ ئه‌نجام دەده‌ن و بە هونەر خزمه‌تى منداڵان دەکەن".