هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات كەهێشتا وڵات لەبازنەی مەترسیدایە

تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات كەهێشتا وڵات لەبازنەی مەترسیدایە
تەندروستی عێراق هۆشداری دەدات كەهێشتا وڵات لەبازنەی مەترسیدایە

2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌مرۆ هۆشدارى دوه‌ له‌وه‌ى عێراق تووشى شه‌پوڵێكى دیكه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌بێته‌وه‌.

دكتور هه‌یسه‌م عوبه‌یدى، به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باح رایگه‌یاندوه‌: عێراق تا ئێستاش له‌نێو بازنه‌ى مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا دایه‌، وهۆشدارى ده‌دات له‌هاتنى شه‌پوڵى پێنجه‌مى ڤایرۆسه‌كه‌.

عوبه‌یدى رایگه‌یاندوه‌: به‌هۆى نه‌بوونى خۆپارێزى وكه‌مبوونه‌وه‌ى وه‌رگرتنى ڤاكسین، پێده‌چێت تووشى شه‌پوڵى پێنجه‌م ببین، كه‌پێده‌چێت مه‌ترسیدارترین شه‌پوڵ بێت.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌: رێژه‌ى تووشبووان له‌زیادبووندایه‌، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌عێراق چوه‌ته‌ نێو شه‌پوڵێكى دیكه‌ى كۆرۆنا وگۆڕاوێكى نوێى ئه‌و ڤایرۆسه‌ دا، به‌ڵام ژووانى سه‌رهه‌ڵدانى دیار نیه‌ پێده‌چێت له‌ناكاو تۆمار بكرێت.

عوبه‌یدى گوتیشى: گۆڕاوه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌به‌رده‌وامى سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌شێكیان به‌هۆى لاوازیان به‌ئاسانى ده‌رناكه‌ون، وبه‌شێكیشیان به‌هێزن وبه‌دیار ده‌كه‌ون و زیان ده‌گه‌یه‌نن.