یەکەم تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێم بەسترا
هاتووچۆی هەولێر ڕایگهیاند، یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان
بهڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی هەولێر له بڵاوكراوهیهكدا ڕایگهیاند، یەکەم تابلۆی ئوتومبێل بەسیستمی تازەی یەکگرتو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپکرا و درا بەهاوڵاتیان، کەبەپێ ی تابلۆ تازەکە ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت وەتەنها کۆدێک دادەنرێت ،کەکۆدی تەرخانکراو بۆهەولێر (22) دەبێت ،وەلەسەر تابلۆکە کورتکراوەی ناوی عێراق وهەرێمی کوردستان هەیە کەبەپیتی ئینگلیزی نوسراوە،وەلەوڕۆوە هەر ئوتومبێلێکی تایبەت (ژمارەکاتی) تۆمار بکرێت، ئەو تابلۆیە تازەی پێدەدرێت
ئاماژهی بهوهشكرد: هەر هاوڵاتیەک بیەوێت بزانێت تابلۆی ئوتومبێلەکەی پاش ئەو تابلۆ تازەیە چۆن دەبێت ،دەتوانێت سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکات
https://moi.gov.krd/VP/