هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "رووسیا شکست دەهێنێت"

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "رووسیا شکست دەهێنێت"

2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئەوەی ئاشکرا کرد کە رووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی جەنگدا شکستی هێناوە.

ئەنتۆنی بلینکن دوای ئەوەی دوێنێ لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی کۆبووەوە، چووە پۆڵەندا و لەوێ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ساز کرد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوەی ئاشکرا کرد کە رووسیا بۆ سەرنج خستنە سەر رۆژهەڵاتی هەرێمی دۆنباس، هێزەکانی لە دەورووبەری کیێڤ و باکووری ئۆکراینا کێشاوەتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن ئاماژەی بەوەش دا کە سوپای رووسیا لە بەدەستهێنانی ئامانجەکانی ئەم جەنگەدا شکستی هێناوە و گوتیشی: "رووسیا شکست دەهێنێت و ئۆکراینا سەردەکەوێت".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن باسی لەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکی رووسیا، شکستپێهێنانی ئۆکراینا و زەوتکردنی سەروەرییەتی، بەڵام لە بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەدا "شکستی هێناوە".

دوێنێ هەریەکە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆید ئۆستن لە کیێڤ لەگەڵ سەرۆکی ئۆکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی کۆبوونەوە.

دەربارەی کۆبوونەوەکەش ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە بارەی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا و توندکردنەوەی سزاکانی سەر رووسیا دواون.