جێگری سەرۆک لەگەڵ شاندێکی ڕاوێژکاریی هاوپەیمانان کۆبووەوە
2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٤/٢٥ بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کۆڵۆنێڵ تۆد بۆرۆس جێگری بەڕێوەبەری گرووپی ڕاوێژکاریی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و تەواوبوونی ئەرکەکەی سەردانی جێگری سەرۆکیان کردبوو. لە کۆبوونەوەیەکدا دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و […]