له سلێمانی 23 تۆن خورمای خهراپبوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
2022-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
23 تۆن خورما لە جۆری “یاسا” لە عەلوەی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و شوێنه‌كه‌ش داخرا
لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییەتی سلێمانی له وبڵاوكراوهیهكدا ڕایگه‌یاند، ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی 23 تۆن خورما لە جۆری (یاسا) لە عەلوەی سلێمانی، کە ئەو جۆرە خورمایە سێ جار پشکنینی بۆ کراوە و دەرنەچووە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه: خاوەنی خورمای (یاسا) بەرهەمەکەی ڕەوانەی ناوەراست و خوارووی عێراقی کردووە بەمەبەستی بازرگانیکردن.
قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی بوونی ئەو خورمایەوە قاتعی ژمارە (81) دادەخرێت و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێتەوه