هەواڵی کوردستان ئێستا

تاوانبارێک بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

تاوانبارێک بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا
تاوانبارێک بە بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرا

2022-04-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دەروازەی باشماخ رایگەیاند، هاوڵاتی یەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ دەستگیر كراوە كە بڕی (١٠٠٠گم) مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو.

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویكردەوە، کاتژمێر(٦:٤٥)خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی(٢٠٢٢/٤/٢٦) لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتی یەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی( م ـ ع ـ ح) لەدایکبووی (١٩٧٠) دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیربکرێت.

لەبڵاوكراوەكەدا هاتووە، پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (١٠٠٠گم) یەک کیلۆگرام مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو ، پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار ڕەوانەی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.

بەڕێوەبەڕایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ جەخت دەكاتەوە، دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدەین بەهۆی چاوکراوەیی و شەونخوونی هێزە ئەمنیەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەردەوام دەبین لەڕێگری کردن لەهاوردەکردنی هەر کاڵایەکی قەدەغەکراو و نایاسایی.