" ئەمساڵ لهههرێمی كوردستان 2 هەزار كهس فەریزەی حەج بە جێ دەگەیێنن"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند ئەمساڵ نزیكهی 2 هەزار هاونیشتمانی دهتوانن فەریزەی حەج بە جێ دەگەیێنن
بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایگەیاند، دوای دوو ساڵ لە ڕاگراتنی پڕۆسەی حەج کردن بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمساڵ وەزارەتی حەجی سعوودیە بڕیار درا ملیۆنێک کەس دەتوانن فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن، کە ١٥٠ هەزار کەسیان بۆ ناوخۆی سعوودیە و٨٥٠ هەزار کەسیش بۆ وڵاتانی تر بێت، کە هەر وڵاتێک بە ڕێژەیەکی تایبەت و بە بەراورد بە ڕێژەی ساڵانی ڕابردووی خۆی ٤٥%ـی بۆ دەستنیشان کرا، بەم شێوەیە لە عێراق ١٥ هەزار ٢٥٢ کەس دەتوانن بەشداری بکەن و لەو ڕێژەیەش هەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ هەزار کەس دەتوانن بەشدار بن کە دیاریکردنی ئەو ڕێژەیەش لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵییەوە بە پێی ڕێژەی دانیشتووان دەبێت، بۆیە بە گوێرەی ئاماری پلاندانانی عێراق ڕێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان نزیکەی ٤ ملیۆن ٥٠٠ هەزار کەس دەبێت، ڕێژەی پشکی هەرێمی کوردستان ٤ هەزار یان سەرووی ٤ هەزار و پینج سەد کەس دەبێت، واته؛ بە نزیکەی ٤ هەزار و ٦٩٩ کەس دەبێت، بەڵام ئەم ساڵ ڕێژەی ٤٥% لەم پشکە کەم بووهتەوە، بۆیە نزیکەی ٢ هەزار کەس دەتوانن سەردانی حەج بکەن.
بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگاکان، ژمارەی ئەو حاجیانەی کە لە ساڵی ساڵی ٢٠٢٠دا ناویان دەرچووە بۆ حەج ٤ هەزار و ٣٥٩ کەسە و ژمارەی حاجیانی بە تەمەن و مردووەکان واتە تەمەن (٦٥) ساڵ بە سەرەوە، بەم شێوەیە دابەش دەبێت: بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگای هەولێر: ٤٨٨ حاجیە، دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان ئەوانەی (مهشمولن) (١٤٠) کەسن، ژمارەی هەردووکیان (٦٢٨) کەسن، ژمارەی مردووەکان (٢١) کەسن.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی سلێمانی: ژمارەی ئەو حاجیانەی لە (٦٥) ساڵ بەسەرەوەن (٥٤٠) حاجییە، کە دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان (١٨٤) کەسن، ژمارەی هەردووکیان (٧٢٤) کەسن و ژمارەی مردووەکان (٩) کەسن.
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگای دهۆک: ژمارەی حاجیانی لە (٦٥) ساڵ بەرەو سەرەوەن (٣٨٨) حاجییە، کە دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان (١٣٤) و ژمارەی هەردووکیان (٥٢٢) کەسن و ژمارەی مردووەکانیش (٢٥ ) کەسە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەڵەبجە: ژمارەی ئەو حاجیانەی لە (٦٥) ساڵ بەرەو سەرەوەن (٤٢) حاجییە و دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان (١٣) و ژمارەی هەردووکیان (٥٥) کەسە و ژمارەی مردووەکانیش (٢) کەسە.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ئیدارەی گەرمیان: ژمارەی ئەو حاجیانەی لە (٦٥) ساڵ بەرەو سەرەوەن (٨١) و دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان (٤٧) و ژمارەی هەردووکیان (١٢٨) ژمارەی مردووەکانیش (٦) کەسە.
ژمارەی ئەو حاجیانەی لە (٦٥) ساڵ بەرەو سەرەوەن (1539) حاجین و دابەش کراون بۆ ژمارەی هاوەڵەکان کە (٥١٨) کەسن، ژمارەی هەردووکیان (2) هەزار و (٥٧) کەسە و ژمارەی مردووەکانیش (٦٣) کەسە